درۆیه‌کی پیرۆز

متن مرتبط با «هادی» در سایت درۆیه‌کی پیرۆز نوشته شده است

هێلکەی هادی خانی

  • هێلکەی هادی خانیلە کتێبی: پێکەنینی گەدابەرهەمی: حەسەن قزڵجی (1914-1985)بێگومان پێت سەیرە، ڕەنگە لات وابێ هێلکە لەسەر واتەی خۆی نییە، یان هادی خان وەک جادووگەر هێلکەی کردووە.نەخێر، هێلکە هەر هێلکەیە. هادی خانیش نە جادووگەرە، نە مریشک.یەکێکە لەو دەوڵەمەند و خاوەن موڵکە گەورانە کە لە سنە پێیان دەڵێن «ئەعیان».ئەم چیڕۆکە ڕاست و دروست و ڕووداوە. نە هەڵبەستە و ڕێک خراوە، نە ڕێسیاو و پێسیاوی بیر و خەیاڵە. ئەگەر هەڵەشە نەبی و پەلە نەکەی و تۆزێ بەشێنەیی بی، تا چیڕۆکەکە دواییی دێ، لام وایە زۆرت بەلاوە سەیرتر دەبێ لەوەی کە بیری لێ دەکەیتەوە، وەکو من کە بەش بەحاڵی خۆم زۆرم بەلاوە سەیرترە لەوە کە هادی خان جادووگەر بوایە، یان بووبووایە بە مریشک و هێلکەی بکردایە. چونکە ئەوسا هەر ئەوەندە بوو شتێکی سەیروسەمەرە ڕووی دەدا و نەختێکیش پێکەنینی لێ پەیدا دەبوو. بەڵام ئێستا هەر دەستی لێ مەدە. پێشەکی خۆت تووشی تووڕەیی یان خەم و خەفەت مەکە، بوێستە تا چیڕۆکەکە دواییی دێ، جا بزانە چی دەبێ، لەگەڵ چ جۆرە جانەوەرێکدا دەستەویەخە دەبی؟سەرت نەیەشێنم، خۆشم نازانم جاری چەندەم بوو لە دەست ڕێژیمی دیکتاتۆری و کۆنەپەرستی ڕام دەکرد. لە کرماشان هاواڵێکم منی بەپیاوێکی باش سپارد کە بەڕێم کا. کابرا پیاوێکی باش و بەڕێز بوو، خەڵک دەستی قەدریان لێ دەنا. سەربەدەرەوە و ناسراو بوو. کەمێکیش بە دەستەڵات بوو، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا خاکینە و بێ فیز بوو. بەیەکەوە چووینە گاراج، بەکابرای گاراجداری گوت: ئێمەش ڕەوتەنین. گاراجدار زۆر بەحورمەتەوە لە پێشەوەی پاسێکدا کە بۆ سنە دەچوو جێگەی بۆ داناین و سەبارەت بەو تا دەرگەی گاراجەکەش بەڕێی کردین.کەوتینە ڕێ و لە شار دەرچووین. من کە لە دڵی خۆمدا زۆرم ترس لەوە بوو کە پێم بزانن، نەختێ هاتمەوە سەر, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها