درۆیه‌کی پیرۆز

ساخت وبلاگ
قۆناغی دووەمی دەرکەوتنی ئەم چەکەرەی نەتەوەیەتییە ئەوەیە کە ئەم کۆمەڵە خەڵکە، وەک بە خۆیانیان وتووە(کورد)، بە وڵاتەکەیشیان وتووە(کوردستان)و، بەمە لەوە دەرچوون کە تەنها کۆمەڵە خەڵکێ بن یەک زمانیان هەبێ و، بوون بە خاوەنی خاکێکی سنوور دیاریش. دیارە لە نێوانی ئەم دوو قۆناغەیشدا کە هەموو بە زمانێ دواون، داب و نەریت و خو و ڕەوشت و پێکهێنانی دەروونی یەکگرتوویشیان پێکهاتووە و بەم سییانە، سیان لە چوار مەرجەکەی نەتەوەیان، وەک لە سۆسیالیزمی زانستیدا دەستنیشان کراوە، تێدا هاتوونەتە دی و تەنها مەرجی چوارەم ماوە کە ئابووریی تێکەڵە و ئەویش بە بێ دەوڵەتی یەکگرتوو نابێ، بەڵام بە شێوەیەکی ئاوەلەمەیی(جنینی) بووە کە ئەوەتە بەشەکانی ئەم وڵاتە با لە ژێر دەسەڵاتی میرایەتیی دەرەبەگیی جیا جیا یا دەوڵەتی داگیرکەری بێگانەی جیا جیایشدا بووبن، نیمچە تێکەڵاوییەکی ئابووری یان بە زنجیرە لە نێوان پارچەکانیدا بووە. وەک بڵێن (ئا) لەگەڵ (ب)، (ب) لەگەڵ (ج)و (ج) لەگەڵ (د)و هەر وەها بەم جۆرە لە سەرەوە و لە خوارەوە و لە ڕاستەوە و لە چەپەوە.دەرکەوتنی چەکەرەی نەتەوەیی بە بەکارهێنانی زمانی نەتەوەیی لە وتنی شیعر و لە نووسینی نامە و لە دانانی کتێبدا دەرئەکەوێ کە بەش بە حاڵی کورد لە پتر لە هەزار و دووسەد ساڵ لەمەو بەرەوە بۆ وتنی شیعری نووسراوەو دیارە پێشتریش بۆ وتنی شیعری فۆلکلۆریی سەر زارەکی سەری هەڵداوە، وەک لە شیعرە ئایینییەکانی(ئەهلی حەق)دا بەرچاومان ئەکەوێ، بەڵام بە هۆی موسوڵمان بوونیی کوردان و نەخوازەڵڵا لای شافیعی مەزەبەکانیان کە زۆرترینی کورد شافیعی مەزەبن، بە عەرەبی نووسین و، بە هۆی فەرمانڕەوایی دەوڵەتانی واوە لە کوردستاندا کە بە فارسی نووسیویانە، بە فارسی نووسین، تا درەنگانێ دەرفەتی بە کوردی نووسین نەڕەخساوە. ب درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 11 تاريخ : پنجشنبه 30 فروردين 1403 ساعت: 18:01

برای باباشیخ'>باباشیخ و از باباشیخمحترم بودن نتیجۀ یک عمر لیاقت اندوختن است.برای باباشیخ:بە درێژایی پانزە ساڵ ژیان و وانەوتنەوە لە سەوڵاوا، دوو دووکان و دوو کەسایەتی بۆ من جێی پرسیار و ڕامان بوون.یەکیان: پیرەمێردێکی بەتەمەن ژوور حەفتا ساڵ کە هەمیشە لە دوکانەکەی خەریکی کتێب خوێندنەوە و جەدوەل حەلکردن بوو. هەمیشە لە ناوەوەی دووکان بوو و هەرگیز نەمدەدی بێتە بەر دووکان و سەیری حەشامات بکات. باسی کتێب و نووسین بوو بە هەوێنی پێوەندییەکی قووڵ، لە شێوازی پێوەندی باوک و کوڕ. دووهەمیان: پیاوێکی بە تەمەن و ژوور پەنجا ساڵ کە دووکانێکی بوو. ئەم شوێنە ببوو بە نووسینگە. ئەم دوو دووکانە لە نزیک یەک بوون و هەموو ڕۆژێک بۆ چەن خولەکێکیش ببوایە هەر دووکیانم ئەدی و قسە و باسمان دەکرد. پێوەندی لەگەڵ ئەم پیاوە لە چەشنی پێوەندی شاگرد و مامۆستا بوو. واتە من شاگرد و بەڕێزیان مامۆستا.ئەم پێوەندییانە هەر بەردەوام بوو هەر دەهات و گەشەی دەکرد. سێکوچکەیەک درووست بوو. سێکوچکەیەک لە سرووشتی هەمیشە بەهەشتەکەی چەم شامیان. ئەم دوو بەڕێزە پێوەندییەکی خۆش و باش و لە مێژینەیان بەیەکەوە بوو. ڕێزیان لە یەک دەگرت. هەردووکیان کانگای بیرەوەری بوون بە تایبەت بیرەوەری سەبارەت بە خەبات و تێکۆشان دژ بە چەوسێنەران.سەرەتای نەورۆزی ئەمساڵ پیرەمێردەکە تەلەفۆنی کرد و وتی: بابەشێخ نەخۆشە و گەرەکمە بێم بۆ سنە و بەیەکەوە بچین بۆ دیداری و سەردانێکی بکەین. هەواڵی نەخۆشیی مامۆستا، زۆر ناخۆش و جێی داخ و پەژارە بوو. بەداخەوە و مخابن ئەجەل مۆڵەتی نەدا و ئەم دیدارە سەرینەگرت و بابەشێخ بەجێمانی هێشت.باس لە کەسایەتی ڕۆشنبیری و چالاکییە ئەدەبی و سیاسییەکانی بە جێی خۆی و لە کاتی خۆی ئەبێ بە تێروتەسەلی باس بکرێ، بەڵام یەک شت لە کەسایەتی ئەم بەڕێزە بۆ درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 20 تاريخ : پنجشنبه 30 فروردين 1403 ساعت: 18:01

تا مردن، مۆسیقا( بۆ کۆچی بێ وادەی فەرداد- قوتابییەکی بەئەخلاق و هونەرمەند)بە پەڕوباڵێکی سووتاوەوە هاتوومبە ڕۆحێکی ون و دڵێکی لەت لەتەوە هاتووم،لە شەرمی هێمنیی ئەو باخچەیە نەبێت..هاوار دەکەم تا ژەنیار بە ئاگا بێت ودڵم تیمار کات.هەزار ساڵی کە لێرە دەمینمەوە..تا شێوەی مۆسیقا لە سەر ئەو بەردە هەڵکەنمتا دڵم پڕپڕ بێت لە مۆسیقا......دڵێک لە شووشە لە ئەزەلەوە بۆ وردبوون خوڵقاوە...دەمەوێ هەرگیز نەڕۆمەوەلەگەڵ گوڵەکانی ئیرە زەرد بم و لەگەڵیشیانسەوز ببمەوە.ل. 35-36سی و پەنج و سی و شەشلە کتێبی پێنجەمین کتێبی خودا، جەبار جەماڵ غەریب، کەرەج، مانگ،1391395. درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 11 تاريخ : پنجشنبه 30 فروردين 1403 ساعت: 18:01

کەشکۆڵی جادووییلە کتێبی: پێکەنینی گەدا بەرهەمی: حەسەن قزڵجی (1914-1985)وەیسە و ناسکۆڵ تاقانەی دایک و باوکی خۆیان بوون و، بە نازداری پەروەردە کرابوون. یارە و، پیرۆتی باوکیان، برایەتییان خۆش بوو. چەندیهای چەند ساڵ بوو دڵی یەکتریان نەیەشاندبوو، لەسەر ماڵ مابوونەوە و بە براشی ڕایان دەبوارد. ڕان و پاتاڵیان بوو. لە زەوی و زاری فەرەیدوون بەگدا دەیانلەوەڕاند و بژێوی خۆیان پەیدا دەکرد. هەر چەند دەوڵەمەند نەبوون، بەڵام سەبارەت بەوە کە هێدی و هێمن وبێوەی بوون، خەڵکی ئاوایی خۆشیان دەویستن.وەیسە و ناسکۆڵ کە جووتە منداڵی ماڵ بوون، هۆگری یەکتر بوون و لە یەک جیانەدەبوونەوە.بە یەکەوە چوونە مەزرا بۆ لای باوکیان و بەیەکەوە ماڵ بۆ لای دایکیان. بە یەکەوە لە گەڵ بەرخۆڵەکان دەکرد.ساڵ و مانگ بە دوای یەکدا تێدەپەڕین و وەیسە و ناسکۆڵیش بە خۆدا دەهاتن و گەورە دەبوون.تا گەورەتر دەبوون خۆشەویستییان پتەوتر و هاوڵەتییان گەرمتر دەبوو. ڕۆژێ لە ڕۆژان یارە و پیرۆت بە یەکەوە دانیشتبوون باسی حاڵ و باڵی خۆیان دەکرد. یارەی باوکی وەیسە بە پیرۆتی گوت: ئێمە چەند ساڵە برایەتی خۆمان ڕاگرتووە و بە تەبایی و سەرودڵ خۆشی ڕامان بواردووە. ئێستاتش با کارێکی وا بکەین منداڵەکانیشمان وەکوو خۆمان بن و لەیەک جیانەبنەوە. خۆت دەزانی لە منداڵییەوە بە یەکەوە گەورە بوون و زۆر هۆگری یەکترن.پیرۆت گوتی: یارە، من هەرگیز نابمە دڕکی مەم و زین و ئۆباڵی وەیسە و ناسکۆڵ ناهێنمە ئەستۆی خۆم. برالە، منیش دەزانم پاروو لە دەم بکەوێتە خوارێ بۆ کۆش باشە. ئێمە کە براین دیارە کچی منیش بۆ کوڕی تۆ چاکە. بە بێ ئەوەی تۆ بڵێی من خۆم ئەمەم هەر لە دڵدا بوو.شەوێک مەلای ئاوایی و دوو سێ کەس لە دەر و دراوسێی خۆیان بانگ کرد و ناسکۆڵیان لە وەیسە مارەبڕی. مەلا درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 24 تاريخ : جمعه 4 اسفند 1402 ساعت: 19:39

هێلکەی هادی خانیلە کتێبی: پێکەنینی گەدابەرهەمی: حەسەن قزڵجی (1914-1985)بێگومان پێت سەیرە، ڕەنگە لات وابێ هێلکە لەسەر واتەی خۆی نییە، یان هادی خان وەک جادووگەر هێلکەی کردووە.نەخێر، هێلکە هەر هێلکەیە. هادی خانیش نە جادووگەرە، نە مریشک.یەکێکە لەو دەوڵەمەند و خاوەن موڵکە گەورانە کە لە سنە پێیان دەڵێن «ئەعیان».ئەم چیڕۆکە ڕاست و دروست و ڕووداوە. نە هەڵبەستە و ڕێک خراوە، نە ڕێسیاو و پێسیاوی بیر و خەیاڵە. ئەگەر هەڵەشە نەبی و پەلە نەکەی و تۆزێ بەشێنەیی بی، تا چیڕۆکەکە دواییی دێ، لام وایە زۆرت بەلاوە سەیرتر دەبێ لەوەی کە بیری لێ دەکەیتەوە، وەکو من کە بەش بەحاڵی خۆم زۆرم بەلاوە سەیرترە لەوە کە هادی خان جادووگەر بوایە، یان بووبووایە بە مریشک و هێلکەی بکردایە. چونکە ئەوسا هەر ئەوەندە بوو شتێکی سەیروسەمەرە ڕووی دەدا و نەختێکیش پێکەنینی لێ پەیدا دەبوو. بەڵام ئێستا هەر دەستی لێ مەدە. پێشەکی خۆت تووشی تووڕەیی یان خەم و خەفەت مەکە، بوێستە تا چیڕۆکەکە دواییی دێ، جا بزانە چی دەبێ، لەگەڵ چ جۆرە جانەوەرێکدا دەستەویەخە دەبی؟سەرت نەیەشێنم، خۆشم نازانم جاری چەندەم بوو لە دەست ڕێژیمی دیکتاتۆری و کۆنەپەرستی ڕام دەکرد. لە کرماشان هاواڵێکم منی بەپیاوێکی باش سپارد کە بەڕێم کا. کابرا پیاوێکی باش و بەڕێز بوو، خەڵک دەستی قەدریان لێ دەنا. سەربەدەرەوە و ناسراو بوو. کەمێکیش بە دەستەڵات بوو، بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا خاکینە و بێ فیز بوو. بەیەکەوە چووینە گاراج، بەکابرای گاراجداری گوت: ئێمەش ڕەوتەنین. گاراجدار زۆر بەحورمەتەوە لە پێشەوەی پاسێکدا کە بۆ سنە دەچوو جێگەی بۆ داناین و سەبارەت بەو تا دەرگەی گاراجەکەش بەڕێی کردین.کەوتینە ڕێ و لە شار دەرچووین. من کە لە دڵی خۆمدا زۆرم ترس لەوە بوو کە پێم بزانن، نەختێ هاتمەوە سەر درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 26 تاريخ : جمعه 4 اسفند 1402 ساعت: 19:39

پاڕانەوەدەترسم لەو ڕۆژانەی بە بێ تۆ تێپەڕن. بەوێنەی ئەو ساتانەی کە نەبیت. تۆ ببی هەموو شت هەیە: دەنگ هەیە، ڕەنگ هەیە. هەناسە هەیە.کە تۆ ببی خۆشەویستی و ئەوین هەیە. ئەو خۆشەویستییەی کە مانا بە ژیان ئەبەخشێ. بەڵام بەڵام، هەیهات و هەی ڕۆ لە کاتێ کە نەبیت و دیار نەبیت.ئەمە چییە کە من وڕاوەی دەکەم؟!!بۆ ئەکرێ تۆ نەبیت و دیار نەبیت؟ هەرگیزای هەرگیز.ئەوەی کە دەکرێ نەبێت و دیار نەبێت هەر منم.خوایە!من بە بێ تۆ لە دووپاتبوونە و چەن پاتبوونەوەی خۆم لە خۆمدا ماندووم و تاسەباری نیشتجێبوونی هەتاهەتایی تۆم لە نیشتمانی دڵمدا.خوایە!بە تەنیا جێم مەهێڵە، تەنانەت لە نەبوونیشمدا،. بیلێ ڕۆحم لە زەوی بدرێ، بۆ ئەوەی لە خەوی بێ تۆیی بەئاگا بێتەوە.بیلێ ڕۆحم، ئەگەریش تاریک و ئەنگوستە چاو بوو، بە هیوای نوورێک بێت کە تۆ پێی ئەبەخشی، سەر لەنوێ هەستێتە سەر پێ و پڕ بە گەرووی هاوار بکات:خوایە! سڵاو!بێ تۆییم زۆر پێوە دیارە. وەرگێڕانی دەقێکی فارسی بۆ بەڕێز «منجّمی»سپاس بۆ تەواو چالاکییەکانتانهۆژان29 ی ڕێبەندانی 140229 درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 27 تاريخ : جمعه 4 اسفند 1402 ساعت: 19:39

انواع سادگیدو گونه سادگی. گونه بد: سادگی در آغاز کار، که زودتر از موعد به دست آمده است. گونه خوب: سادگی در نهایت، که پاداش سالها تلاش است.روبر برسون، یادداشت هایی درباره سینماتوگراف، پاریس، 1975، ص. 76به نقل از کتاب: تصاویر دنیای خیالی ( مقاله هایی درباره سینما) ، بابک احمدی، تهران: مرکز، 1370 ص .61 درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 28 تاريخ : پنجشنبه 5 بهمن 1402 ساعت: 14:34

خەوزڕانسەڕاج بەناگەرسەرسبحێ زوو دەمەوبەهار، لەوەختا وا هەوا وەک بووڵ و شیر ئاوێتەی پێتێت، فەرەیدوون و بازە گەینە بانتا. جا تا خوەر بە شەرمەو لە پشت دیواخ سوڵتان سەڕاجەدینەو ڕوخسار بنوێنێت و تیشک و تینی، با لە سەروشان ئاویەرگەورە، چادر لێدریا و دووکەڵ کوانگ چووە ئاسمانا. لەو ساعەت و فەسڵا ناتوانی بێژی هەوا سەردە، وەلێ چایگە. کوچک و کێف و دۆڵ هێشتا پا و پلیان ها لە ژێر لێفە شڕەی بەفرا و ماگیە تا گورج و گۆڵ هەڵسنە سەرپا و قەد و باڵای خوەیان بنوێنن. بێجگە لەمە بە قەوڵ قەیمی" سوورە ئاگر، ناوڕاس تاوسانیچ بێت هەر خوەشە"فەرەیدوونیچ باوجووا چوکڵەو چێو سووختەکەی تەڕ بوو، وەلێ لە ئاگرەوکردنا سواکار بوو.هەروەخت خەیاڵ کێفی بووایت لەبەرا کۆڵەپشتییەکەی ئەڕازاندەو. لە قەن و چای و نان و گۆشت و خورما و نەوات بیگرە تا بگەیتە قورس و چەسب و دەرزی و مەکارە و چراقوە و تەنافی تێئەتەپان. وەلێ بێجگە لەمانە، نەفت و فتێڵەی نەفتاویچی تەک خوەیا بار ئەکرد. جا وەختێ چڵ و چێو نمدار بووایت و ئاگری نەگردایت، لەبەرا چکێ نەفتی پیا ئەکرد و ئەگەر باز نەیگردایت ئەو وەختە فتێڵەی ئەنیا، یانێ قرتکەی هۆجەنەی نەفتاوی ئەنیا ژێریان و بەم کەڵەکە ئاگرێکی ئەکردەو حەزۆ پێبکردایت. ئاخر مەگەر کێف بێ ئاگر ئەوێت؟ خۆ تەنیا قسەی سەرما و گەرما نییە، تەنانەت باس خوەراک و چزەکەواو نییە، قسەی سەر چایە. کێف بێ چای وەسە دڵداری بێ ماچ و مووچ.وەختێ خەسە و هیلاک ئەگەیتە شۆنێک و تەماتە تاوێ وچانێ بگریت، ئیسکانێ چای حوکم کاسەیەک ئاو حەیاتی هەس. لامەسەب مەعلووم نییە بۆچە واسە وەلێ تام و لەزەت چۆڕێ چای دەمهاتگ لەبان کوانگ لە کێفەو، بەرانبەر گەرمیی دەس دۆسێکە وا دوای چەن وەخت دووری ئەیوینیتەو! جا حەیف کە فەرەیدوون باوجووا چایک خوەشی دەم کردوو، ئ درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 34 تاريخ : پنجشنبه 5 بهمن 1402 ساعت: 14:34

تۆقی عەزازیلسەید قادر هیدایەتی1من سەگی بەرپێی ئەو زاتە حەدی ئەوەم نییە ئەم بەسەرهاتە بگێڕمەوە. گێڕانەوەی بەسەرهات و ژیننامەی بنەماڵەی ئەو مشایخە" ڕۆح و گیانم بە فیدایان" بۆ منی ئۆمیی بێسەروزمانی خاکەساری ڕووڕەشی بێپەنا و پشتیوان نابێ. من نابێ پێ لە بەڕەی خۆم زیاتر ڕاکێشم و نابێ تاوانی قورسی گێڕانەوەی بەسەرهاتی ئەو بنەماڵەیە بێنمە ئەستۆی خۆم. لەبەر پیرۆزی و گەورەیی حەزرەتی خاوەنشکۆگەورە و پێشەوای ئەولیا، بەروبۆی دڵی مشایەخ، جگەرگۆشەی حەزرەتی غەوس، پێشەوای عارفانی عەوداڵ، سەرباشقەی دەروێشانی نێودار، مەلەوانی بەحری حەقیقەت، ڕووناکیی ڕێبازی حەمدوونی، کۆڵەکەی دین و ئایین، سەروەرم حەزرەتی شێخ باپیر، کوڕی شێخ زورار کوڕی شێخ مەزیدی کوردی کوڕی ئەبووعەلی کوردی لە تۆرەمەی شێ حەمدوونی گەورە " بە سەدەقەی سەریان بم" کەس زاتی نییە باسیان بکا یان بە ڕابردوویاندا بگەڕێتەوە. تەنانەت کەس ناوێرێ قامکی بەرەو بەرزەجێ و مەزنەماڵێکی وەک تەکیەی حەزرەتی شێ حەمدوون "خودا شەڕەف و شکۆی هەر پایەدار و بەردەوام بکا" ڕادێرێ و بڵێ ئەو تەکیەیە هەر لەسەر ئەو قەڵافەت و شێوازەی وەستاخەسرەو داینابوو، وەک خۆی ماوەتەوە.کێ زاتی ئەوەی هەیە ئەوەندە لەو بارەگا نوورانییە بکۆڵێتەوە و بڵی ئەو نما و ڕواڵەتەی ئێستا هەیەتی، دەسکاری وەستا خەسرەوە. کێ دەتوانێ بە بنج و بناوانی ئەو باسەدا بڕواتە خوارێ و بڵێ وەستا خەڵکی شاری کرماشان بوو. لە دانانەوە و چاککردنەوەی مزگەوت و دووکان و بازاڕە کۆنەکان لەسەر شێوازی پێشووی خۆیان پسپۆڕ و لێهاتوو بوو. ئەو ڕۆژگاری بەدەم پینە و پەڕۆی نمای قەیسەری و مزگەوت و حەمامەکۆنەکانەوە تێپەڕ دەکرد. من ناوێرم ئەو سوڕ و نهێنییە ئاشکرا بکەم کە لەمێژ بوو دڵی ئاوێنەئاسای سەروەرم حەزرەتی شێخ باپیر" بەقوربانی د درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 28 تاريخ : پنجشنبه 5 بهمن 1402 ساعت: 14:34

بینادلنویسنده و تصویرگر: سید هافمترجم: محمّد هداییدر روزگاران خیلی خیلی قدیم آدم‌ها خانه نداشتند و در غارها زندگی می‌کردند. اسم یکی از این آدم‌های غارنشین بینادل بود.بینادل هم در غار زندگی می‌کرد. امّا زندگی در غار را دوست نداشت.غار سرد بود و بینادل سردش می‌شد.وقتی سرش را می‌گذاشت روی سنگ که بخوابد، سرش درد می‌گرفت.خفاش‌ها همه جا می‌پریدند و می‌چرخیدند، انگار همه چیز و همه جا را مال خودشان می‌دانستند.بینادل به همسایگانش می‌گفت:آخر این هم شد زندگی. باید به فکر جای راحت‌تر و بهتری باشیم.همسایه‌ها می‌گفتند:به نظر ما که اینجا خوب است، چرا تو از این جا خوشت نمی‌آید؟آدم‌های غارنشین آدم‌های زمختی بودند.چماقی به دست می‌گرفتند و این‌ور و آن‌ور می‌رفتند.بینادل هم زمخت بود و چماق داشت.امّا دلش می‌خواست گل و گیاه بکارد و بزرگ‌شدن آنها را تماشا کند.دلش می‌خواست نقّاشی بکشد.دلش می‌خواست با مردم مؤدّب باشد.با جانورها هم مهربان بود.آدم‌های دیگر از این کارهای بینادل خوششان نمی‌آمد. به او می‌گفتند:این کارها دیگر چیست؟ تو باید مثل غارنشین‌ها رفتار کنی!بینادل حرفی نمی‌زد. همانطور گل و گیاه می‌کاشت و نقّاشی می‌کرد.با آدم‌ها مؤدّب بود. با جانورها مهربان بود.حتّی بعضی وقت‌ها حرف‌های تازه‌ای می‌زد. مثلاً می‌گفت: خواهش می‌کنم یا متشکرم.یا می‌گفت: امروز چه روز قشنگی است!این کارهایش غارنشین‌های دیگر را حسابی عصبانی می‌کرد.آنها به او می‌گفتند: تو دیگر حق نداری اینجا زندگی کنی، زود راهت را بکش و برو.آن وقت با سنگ و کلوخ افتادند به جانش و فراری‌اش دادند.جانورها آمدند پیش بینادل و گفتند: خیلی بد شد که تو بی غار شدی.بینادل گفت: مهم نیست. غار هم خیلی سرد بود.بینادل به دنبال جایی برای زندگی می‌گشت. پرنده‌ها گ درۆیه‌کی پیرۆز...ادامه مطلب
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 35 تاريخ : پنجشنبه 23 آذر 1402 ساعت: 21:41