درۆیه‌کی پیرۆز

متن مرتبط با «هەمیشە» در سایت درۆیه‌کی پیرۆز نوشته شده است

دایکێکی هەمیشە چاوەڕوان

  • دایکێکی هەمیشە چاوەڕوانبەڵام ژنێک لە خاکی پڕ مەرگی منداپێ لە جەرگی خۆی بنێت و ببێ بە داکلە بەر پێی دا کڕنۆش دەبەمناوچەوانم دەسووم لە خاک.عەبدوڵڵا پەشێو بووکی خێڵی شێخانی دۆزەغەرەی سەقز بوو بەڵام بۆ ئێمە هەر پوور بوو نە پوورێکی دوور کە پوورێکی زۆر نزیک. لە کاتی پشووی هاوینانە هاوڕێی خوشکێک و برایەکی لە خۆم گەورەتر، بە پێیان و لە ڕێگەی گەڕەکی حەماڵئاواوە ڕێدەکەوتین و دەچووین بۆ دۆزەغەرە و هەمیشە ئەم سەفەرانە چەن ڕۆژێکی دەخایاند. دۆزەغەرە دێ بوو بەڵام نزیکی شار بوو. هێندە نزیک کە بڕوات نەدەکرد لە دێ بیت. ڕووناکی و ڕۆشناییی شار لە بەر دەستا بوو و سەیرکردنی لە بانیجە و سەربابانەوە دەبوونە بەشێک لە دانیشتن و ڕابواردنی شەوانە.ماڵ هەمیشە میوانی لێبوو و ئێمەش سەرەڕای منداڵی گوێبیستی هەواڵەکان و باسەکان و قسەخۆش و نەستەقەکانی شێخ عەبدولکەریم بووین. ئەم بەڕێزە کە فەوتی کرد ئەنجا بۆ بناوانی مناڵەکانی کە دەیانخوێند بارگەو بنەیان هەڵگرت و هاتنە ناو شار و لە شەقامی "معلم" گیرسانەوە. لێرەش هەر خانەخوێ بوو، لێرەش هەر میوانگر بوو، لێرەش هەر پوور بوو، لێرەش هەر دوور نەبوو. لێرەش نزیک بوو.بەڵام شەڕی نەگریسی داسەپاو بە سەر گەلانی دوو وڵاتی ئێران و عێراق بوو بەوەی بۆ هەمیشە لە بینینی جەماڵی "جەماڵ"ی کوڕی بێبەش بێت. بوو بەوەی کە هەمیشە چاوەڕێ و چاو لە دەرگا و چاوی گوێی لە زەنگی دەرگا و تەلەفوون بێ. بەڵام مەخابن و سەد مەخابن" زۆر دەترسێم لە چاوەڕوانیی کراسەکەیدا بۆ هەمیشە سەر بنێمەوە" کە ئەوڕۆ پاش چەن ساڵ نەخۆشی سەری نایەوە و بەڵام چاوەڕوانییەکەی هەر کۆتایی نەهات. خوات لەگەڵ پووری نزیک. خوات لەگەڵ پووری قسەزان. خوات لەگەڵ پووری, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها