درۆیه‌کی پیرۆز

متن مرتبط با «کتێبەکەی» در سایت درۆیه‌کی پیرۆز نوشته شده است

کورد لە کتێبەکەی یۆسا

  • کورد لە کتێبەکەی یۆساڕەنگە لایەنی لاوازی ڤارگاس یۆسا ئەوە بێت، گەلەک شەیدای ڕاکێشانی سەرنجی فلاشی کامێرایە و بە چاوپۆشین لە بیروڕای ئەم و ئەو، هەوڵ دەدات هەمیشە تیشکی لە سەر بێت، ئەوە بۆیە هەندێک بە پیاوی تاووسڕەوتار ناوی دەبەن. لە کاتێکدا زێتر لە سێ میلیۆن کەس، دژی هێرشی ئەمریکا ڕژابوونە سەر شەقامەکانی مەدرید، ئەو ڕاشکاوانە دژ بە هەڵوێستی زۆربەی ڕۆشنبیرانی ئیسپانیا، گوتی: من لەگەڵ ئەو جەنگەدام کە ئەمریکا دژی عێراق هەڵی گیرساندووە. تەنانەت کە ئەمریکا لە ئەپریلی 2003 دا عێراق داگیر دەکات، ئەو لە 25 ی حوزەیرانی هەمان ساڵدا، بە فڕۆکەی سەربازی دەگاتە بەغدا و کتێبێکیش لە بارەی ئەو گەشتەیەوە دەنووسێت.ماریۆ ڤارگاس یۆسا کتێبەکەی ناو دەنێت: ڕۆژانەیادداشت لە عێراقەوە. کە تێیدا بیرەوەرییەکانی لە بارەی ئەو دوانزە ڕۆژە دەگێڕێتەوە کە لە عێراقدا بەسەری دەبات. کتێبەکە لە هەشت بەش پێکدێت. بەشی حەوتەمینی تایبەت دەبێت بە کورد و تێیدا باسی ئەو ستەمانە دەکات کە کورد لە 1975 ەوە تا 1991 لە سایەی بەعسدا تووشی هاتووە. ئیدی هەر لە کاولکردنی گوندەکانی کوردستان و ڕاگوێزانەوە تا کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆڕەو. ئەو لەو گەشتەیدا ڕاستگۆیانە باس لە عەرەباندن و ژمارەی قوربانییەکانی کورد و تاوانەکانی عەلی کیمیکاڵ دەکات. یۆسا لەو سەفەرەیدا سەرێک لە سلێمانی دەدات و وەسفێکی هێندە جوانی دەکات، ڕەنگە چاوی خوێنەری خەڵکی ئەو شارە فرمێسکی تێ بزێت. لە باسی جلوەبەرگی پێشمەرگەدا دەڵێت: تۆ بڵێیت ئەو جەنگاوەرانە، ئیلهامی دیزاینی پۆشاکەکانیان لە پۆڕترێتەکانی ڕامبرانت دزیبێت؟ لە بارەی سلێمانییەوە دەنووسێت: شارێکە جوان، کیژان بە شەقامە خاوێنەکانیدا، کە ئەملاو ئەولایان بە درەخت تەنراوە، بە پۆشاکی خۆرئاواییەوە پیاسە دەکە, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها