درۆیه‌کی پیرۆز

متن مرتبط با «خۆتیت» در سایت درۆیه‌کی پیرۆز نوشته شده است

كۆمێنتەكانت خودی خۆتیت!

  • كۆمێنتەكانت خودی خۆتیت!ڕێبوار سیوەیلی 5/8/2023ئەوەی پێیدەگوترێت فەلسەفەی مۆدێرن، بەم دێڕەی دیكارت دەست پێدەكات: (من بیر دەكەمەوە، كەواتە هەم). لێرەدا یەكێك لە لێكدانەوە سادەكان بۆ ئەم دەربڕینە ئەوەیە بگوترێ بیركردنەوە كراوەتە پێش مەرجی بوون، واتە بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت هەیت، پێویستە سەرەتا بیر بكەیتەوە. ئەگەر بمانەوێت لە دنیای ئێمەدا سوود لەم دەربڕینە وەربگرین: دەتوانین بڵێین: من كۆمێنت دەكەم، كەواتە هەم!هەموومان كۆمێنت دەكەین. كۆمێنت بۆتە نان و ئاوی ئێمە، كۆمێنتكردن ساتەوەختێكی هەمیشە ئامادەی بوونی ئێمەیە. مووچە بێت و نەیەت، گیرفانمان بەتاڵ و پڕ بێت، لەگەڵ خۆشەویست و هاوسەر و هاوڕێكانمان تەبا و ناتەبا بین. ڕۆژی پازدە حەب بخۆین، یان دوو، گورچیلەمان سست بووبێت و لەسەر جێی نەشتەرگەری كەوتبین، هەرێم پلانی دوژمنانی لەسەر بێت یان وشەكەساڵی و پەتا وڵاتەكەی گرتبێتەوە، ئێمە لە كۆمێنتكردن ناكەوین. كۆمێنتكردن بۆتە پەتایەكی بەربڵاو، لە سوبای ساڵحانەوە تا شەوبێداری عاریفان لە كۆمێنتكردن ناوەستین. مەرج نییە كۆمێنتەكان هەر تەنیا دەقی نووسراوبن. هاهاها. دڵ، قاقا و نیشانەی سەرسووڕمان، چەپكەگوڵ، تا دەگاتە تاگكردنی ناوی كەسان و لە ئامێزگرتنیش (كە پێشتر قسەم لەبارەوە كردوون كەچۆن بە هەڵە بەكاریان دەهێنین)؛ بە كۆمێنت دادەنرێن. كۆمێنت جۆری پەرچەكردای ئێمەیە لەبارەی شتێك، یان بابەتێكەوە، كە ڕەنگە هیچ پەیوەندیی بە ئێمەوە نەبێت. لێرەشدا تەنیا بیر لەو كۆمێنتانە ناكەمەوە، كە بۆ یەكترییان دەنووسین، بەڵكە زیاتر ئەو كۆمێنتانەم بیرە كە لە پەیجی كەناڵ و ڕاگەیاندنەكان دەنووسرێن. بۆ ئەوەی خۆمانمان بۆ دەركەوێت، جاروبار تەماشایەكی ئەو كۆمێنتانە بكرێت زۆر شتمان بۆ ڕووندەبێتەوە.كەواتە كۆمێنتەكان خۆمانین. كەسیتر نیی, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها