درۆیه‌کی پیرۆز

متن مرتبط با «سپاسنامە» در سایت درۆیه‌کی پیرۆز نوشته شده است

سپاسنامە و چەن هاوپێچێک

  • سپاسنامە و چەن هاوپێچێککاتێ بۆ هاتنە دونیا نۆبەمان دێت و خۆشحاڵین بەوەی کە ژیانیان پێبەخشیوین، ئیتر کاتێ نۆبەی چوونەدەرەوە لە دونیاش دێت نابێت زویر و دڵگیر و دڵگران بین. مەرگ بەشێکە لە ژیان و تەواوکەری ژیانە نەوەکوو وێرانکەری ژیان. لە پۆستی پێشوو باسی ئەو پوورەنزیکەم کرد کە نۆبەی هات و ماڵئاوایی لە ژیان و ژیانی دونیا کرد. خەییام گوتەنی:در طبع جهان اگر وفایی بودینوبت بتو خود نیامدی از دگرانلێرەدا پێویستە منیش بە نۆبەی خۆم سپاس و پێزانینی خۆم بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەرببڕم کە هەر کەسەو بە پێی شان و لوانی خۆی لەم کۆڕی ماتەمینەی ئێمە- ئەم پوورێمە، خوشکی گەورەی باوکم بوو، بەشدار بوون بە تایبەت ئەو قوتابییانە و ئەو هاوکارانەی لە ڕێگەی فەزای مەجازییەوە هاوخەمیی پیرۆزی خۆیان دەربڕی بوو. هەر کات دەچمە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی لە مزگەوتەکان، بە تاسەوە پێم خۆشە گوێبیستی ئەو باسانە و ئەو وتارانە بم کە لە لایەن مامۆستا ئایینییەکانەوە پیشکەش دەکرێ:یەکەم: مزگەتی حەزرەتی ئیبراهیم لە نەشمیلان ی سەقزمامۆستا لە کاتی تەواوبونی پرسەکە و لە کۆتایی ئەم ڕێوڕسمە باسی ڕەحم و دڵسۆزی دەکرد و بە خوێندنەوەی حەدیسێکی پێغەمبەر- درودی خوای لە سەر بێ- شیکردنەوەی بۆ کرد. الراحمون يرحمهم الرحمن، ارحموا من في الأرض يرحمكم من في السماء( سنن ترمذی حدیث ش. 1924)پێویستە ئاماژە بەوەش بکەم کە پاش تەواوبوونی ڕێوڕەسمی ماتەمین، لە لایەن کوڕان و خوشکەزاکان و برازاکان و نەوەکانی ئەم خاتوونە خوالێخۆشبووە، هێندەی کە کرا و دەرفەت بوو مزگەوت خاوێن و کەلوپەلیش کۆ کرایەوە. خۆ بڕیاری هەمیشەیی نییە تەنیا ژاپۆنییەکان لە پاش تەواوبوونی یارییەکان لە ناو یاریگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببین. دەکرێ و دەتوانین و دەبێ پێویستمان بەوان نەبێت. مەحم, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها