درۆیه‌کی پیرۆز

متن مرتبط با «شۆڕشەکانی» در سایت درۆیه‌کی پیرۆز نوشته شده است

ئاوڕدانەوەیەک لە سەرکەوتن و شکستی شۆڕشەکانی شێخ مەحموود

  • ئاوڕدانەوەیەک لە سەرکەوتن و شکستی شۆڕشەکانی شێخ مەحموودلە کتێبی شەکرە شارەکەم، سولەیمانی، نووسینی د.حوسین محەممەد عەزیزیەکەمین شۆڕشی شێخ:تەگبیری "شێخ" بۆ ڕاگەیاندنی شۆڕشەکەی بەم شێوە بوو: سەرەتا "مەحموودخانی دزڵی ڕاسپارد بە بیانووی سەردانی گۆڕەکەی کاک ئەحمەدی شێخ" ەوە بێن بۆ "سلێمانی" و داگیریکەن. "سۆن" ویستی ڕێیان نەدا. بەڵام مەحموودخان لە 21/5/1919 دا بە 300 چەکدارەوە پەلاماری سولەیمانییی دا و گرتی. تەنیا شەڕێکی سووک نەبێ هیچی دیکە ڕووی نەدا. ئیدی زۆربەی زۆری کوردەکان ڕیزەکانی سوپای ئینگلیزیان چۆڵ کرد و بە چەکەکانی خۆیانەوە تێکەڵاوی چەکدارەکانی مەحموودخان بوون. پاشان هەموو ئینگلیزییەکانیان گرت و لە دەبۆکەی سولەیمانیی توندیانکردن. "مێجەڕ سۆن" یش بەرەو "کەرکووک" هەڵات. "ویلسن" بە فڕۆکە بڵاوکراوەیەکی تایبەتیی بۆ دانیشتووانی شاری سولەیمانی بڵاوکردەوە. داوای لە شێخ کرد بۆ گفتوگۆکردن بچێ بۆ بەغدا. پاشان هەڵەبجەش گیرا و هەم ئینگلیزەکانیش دەسگیر کرد. ئیدی دوای ئەو کارەی مەحموودخان شۆڕشی یەکەم دەستی پێکرد. شێخ لە بنەوە پێوەندییەکی گەرموگوڕی لەگەڵ تورکەکەندا هەبوو. ئەو پێوەندییەش لەگەڵ ئوزدەمیر-عەلی شەفیق دابوو کە لە زاخۆ بنکە و بارەگای خۆی دانابوو، دژی ئینگلیزییەکان هانی سەرۆک تیرە و هۆزەکانی کوردی دەدا، دەیویست دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکەدا بجەسپێنێ. لە هەمان کاتیشدا شێخ پێوەندیی لەگەڵ "شافەیسەڵ"یشدا بەستبوو بەڵام لەگەڵ "مستەفاپاشای یاموڵکیی" و کۆمەڵەکەیدای ڕێک نەدەکەوت کە بە ناوی "جەمعییەتی کوردستان" ەوە کاریاندەکرد و بۆ ئازادی کوردستان تێدەکۆشان!بۆ ئەوەی شۆڕشەکە بە تەواویی نەتەنێتەوە و هەموو ناوچەکانی کوردستان نەگرێتەوە، هەر زوو بە زوویی ئاگری شۆڕشەکە دامرکێننەوە، ئینگلیزەکان یەکسەر, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها