درۆیه‌کی پیرۆز

متن مرتبط با «عەزازیل» در سایت درۆیه‌کی پیرۆز نوشته شده است

تۆقی عەزازیل

  • تۆقی عەزازیلسەید قادر هیدایەتی1من سەگی بەرپێی ئەو زاتە حەدی ئەوەم نییە ئەم بەسەرهاتە بگێڕمەوە. گێڕانەوەی بەسەرهات و ژیننامەی بنەماڵەی ئەو مشایخە" ڕۆح و گیانم بە فیدایان" بۆ منی ئۆمیی بێسەروزمانی خاکەساری ڕووڕەشی بێپەنا و پشتیوان نابێ. من نابێ پێ لە بەڕەی خۆم زیاتر ڕاکێشم و نابێ تاوانی قورسی گێڕانەوەی بەسەرهاتی ئەو بنەماڵەیە بێنمە ئەستۆی خۆم. لەبەر پیرۆزی و گەورەیی حەزرەتی خاوەنشکۆگەورە و پێشەوای ئەولیا، بەروبۆی دڵی مشایەخ، جگەرگۆشەی حەزرەتی غەوس، پێشەوای عارفانی عەوداڵ، سەرباشقەی دەروێشانی نێودار، مەلەوانی بەحری حەقیقەت، ڕووناکیی ڕێبازی حەمدوونی، کۆڵەکەی دین و ئایین، سەروەرم حەزرەتی شێخ باپیر، کوڕی شێخ زورار کوڕی شێخ مەزیدی کوردی کوڕی ئەبووعەلی کوردی لە تۆرەمەی شێ حەمدوونی گەورە " بە سەدەقەی سەریان بم" کەس زاتی نییە باسیان بکا یان بە ڕابردوویاندا بگەڕێتەوە. تەنانەت کەس ناوێرێ قامکی بەرەو بەرزەجێ و مەزنەماڵێکی وەک تەکیەی حەزرەتی شێ حەمدوون "خودا شەڕەف و شکۆی هەر پایەدار و بەردەوام بکا" ڕادێرێ و بڵێ ئەو تەکیەیە هەر لەسەر ئەو قەڵافەت و شێوازەی وەستاخەسرەو داینابوو، وەک خۆی ماوەتەوە.کێ زاتی ئەوەی هەیە ئەوەندە لەو بارەگا نوورانییە بکۆڵێتەوە و بڵی ئەو نما و ڕواڵەتەی ئێستا هەیەتی، دەسکاری وەستا خەسرەوە. کێ دەتوانێ بە بنج و بناوانی ئەو باسەدا بڕواتە خوارێ و بڵێ وەستا خەڵکی شاری کرماشان بوو. لە دانانەوە و چاککردنەوەی مزگەوت و دووکان و بازاڕە کۆنەکان لەسەر شێوازی پێشووی خۆیان پسپۆڕ و لێهاتوو بوو. ئەو ڕۆژگاری بەدەم پینە و پەڕۆی نمای قەیسەری و مزگەوت و حەمامەکۆنەکانەوە تێپەڕ دەکرد. من ناوێرم ئەو سوڕ و نهێنییە ئاشکرا بکەم کە لەمێژ بوو دڵی ئاوێنەئاسای سەروەرم حەزرەتی شێخ باپیر" بەقوربانی د, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها