درۆیه‌کی پیرۆز

متن مرتبط با «مەلا» در سایت درۆیه‌کی پیرۆز نوشته شده است

یادێک لە مەلا ئەسعەدی ڕیازی

  • یادێک لە مەلا ئەسعەدی ڕیازیدوێنێ لە لاپەڕەی تەرحیم سەقز چاوم بە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەدی ڕیازی کەوت. بەڕێزیان چەندین ساڵە دانیشتوو و مامۆستای مەزگەوتی گوڵ تەپەی سەقز بوون. هەر کە فامیلی ڕیازی دەبیستم دەکەومە بیری یادداشتێک لە سەر کەسایەتی باوکی ئەم مامۆستایە ئەویش مەلا ئەسعەدی ڕیازییە. وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا ڕیازی و تەواوی کەسوکارەکانی لە ئاوایی گوڵ تەپە و سۆڵاوا و بۆڕیدەر، لێرەدا ئەو وتووێژەی مەلائەسعەد و سەرهەنگێک لە ساڵانێکی دوور و لە ئاوایی پایگەلان لێرەدا دەنووسمەوە و دەیخوێنینەوە. هەڵسوکەتی سەرهەنگ شایانی بیرکردنەیەوە:" مامۆستا مەلا ئەسعەدی ڕیازی لە زنجیرەی مەردوخییەکانە. لە دێی بۆڕیەر لە دایک بووە. پاشان چووەتە پایگەلان تەدریسی کردووە لە لای ئەسعەد ئەفەندی دەرسی خوێندوووە. ڕیازی و هەیئەتی لە لای حیکمەت ئەفەندی خوێندووە زۆر بە عیززەت ژیاوە. شتی زۆر لەو پایە بەرزە دەگێڕنەوە. بۆ نموونە لە کاتێکا لە پایگەلان بووە یەکێک لە سەرلەشکرەکان دەچێتە پایگەلان و فەرمان دەدرێ هەموو لە مزگەوت کۆ بنەوە تا سەرهەنگ قسەیان بۆ بکا.سەرهەنگ پێش ڕۆیشتنی مزگەوت ئەپرسێ هەموو هاتوون؟ ئەڵێن تەنیا مامۆستا نەهاتووە. ئەڵێ بۆ چی؟ ئەڵێن وتویە من ئیشم بەو نییە ئەگەر ئەو ئیشی هەیە بێ بۆ لای من.ئەڵێ بچن بیهێننە ئەگرە یانی دیوەخان. بە پێی فەرموودەی کاک مەنسووری شاوەیسی ئەم فەرماندەیە سەرهەنگ نەسڕوڵڵاهی بووە.ڕەئیسی پاسگا ئەچێ و هەرچی هاوار ئەکا مامۆستا ناڕوا. ڕەئیسی پاسگا جاری ئاخر ئەڵێ: مامۆستا ئەگەر نچیتە لای سەرهەنگ من دەر ئەکەن.مامۆستا ئەڵێ کە وایە دێم. مامۆستا دەچێتە دیوەخان سڵام دەکا و سەرهەنگ نە جوابی دەداتەوە و نە لە بەری هەڵدەستێ.مامۆستا دەچێتە لای سەری دۆشەکەکەی سەرهەنگەوە دا, ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها