درۆیه‌کی پیرۆز

متن مرتبط با «کەشکۆڵی» در سایت درۆیه‌کی پیرۆز نوشته شده است

کەشکۆڵی جادوویی

  • کەشکۆڵی جادووییلە کتێبی: پێکەنینی گەدا بەرهەمی: حەسەن قزڵجی (1914-1985)وەیسە و ناسکۆڵ تاقانەی دایک و باوکی خۆیان بوون و، بە نازداری پەروەردە کرابوون. یارە و، پیرۆتی باوکیان، برایەتییان خۆش بوو. چەندیهای چەند ساڵ بوو دڵی یەکتریان نەیەشاندبوو، لەسەر ماڵ مابوونەوە و بە براشی ڕایان دەبوارد. ڕان و پاتاڵیان بوو. لە زەوی و زاری فەرەیدوون بەگدا دەیانلەوەڕاند و بژێوی خۆیان پەیدا دەکرد. هەر چەند دەوڵەمەند نەبوون، بەڵام سەبارەت بەوە کە هێدی و هێمن وبێوەی بوون، خەڵکی ئاوایی خۆشیان دەویستن.وەیسە و ناسکۆڵ کە جووتە منداڵی ماڵ بوون، هۆگری یەکتر بوون و لە یەک جیانەدەبوونەوە.بە یەکەوە چوونە مەزرا بۆ لای باوکیان و بەیەکەوە ماڵ بۆ لای دایکیان. بە یەکەوە لە گەڵ بەرخۆڵەکان دەکرد.ساڵ و مانگ بە دوای یەکدا تێدەپەڕین و وەیسە و ناسکۆڵیش بە خۆدا دەهاتن و گەورە دەبوون.تا گەورەتر دەبوون خۆشەویستییان پتەوتر و هاوڵەتییان گەرمتر دەبوو. ڕۆژێ لە ڕۆژان یارە و پیرۆت بە یەکەوە دانیشتبوون باسی حاڵ و باڵی خۆیان دەکرد. یارەی باوکی وەیسە بە پیرۆتی گوت: ئێمە چەند ساڵە برایەتی خۆمان ڕاگرتووە و بە تەبایی و سەرودڵ خۆشی ڕامان بواردووە. ئێستاتش با کارێکی وا بکەین منداڵەکانیشمان وەکوو خۆمان بن و لەیەک جیانەبنەوە. خۆت دەزانی لە منداڵییەوە بە یەکەوە گەورە بوون و زۆر هۆگری یەکترن.پیرۆت گوتی: یارە، من هەرگیز نابمە دڕکی مەم و زین و ئۆباڵی وەیسە و ناسکۆڵ ناهێنمە ئەستۆی خۆم. برالە، منیش دەزانم پاروو لە دەم بکەوێتە خوارێ بۆ کۆش باشە. ئێمە کە براین دیارە کچی منیش بۆ کوڕی تۆ چاکە. بە بێ ئەوەی تۆ بڵێی من خۆم ئەمەم هەر لە دڵدا بوو.شەوێک مەلای ئاوایی و دوو سێ کەس لە دەر و دراوسێی خۆیان بانگ کرد و ناسکۆڵیان لە وەیسە مارەبڕی. مەلا , ...ادامه مطلب

  • جدیدترین مطالب منتشر شده

    گزیده مطالب

    تبلیغات

    برچسب ها