تەحسین گیان
کوڕە شیرینەکەم
قوتابییە بزۆز و بیرمەندەکەم
قوتابییە زمانناسەکەم
چاوەکەم
هیواکەم
دەڵێن و بیستوومە
" بەندکراوی"
بە بروای خۆیان:
" بۆ ئەوەی کۆتبکەنەوە، توندکراوی"
ئەمانە هەمووی درۆیە:
درۆی سەردەم.
چونکوو ئەمە کارنامەکەتە:
وتم لاپەڕەیەکم بۆ بنووسە
نووسیت و بیستت گرت.
بووی بە مامۆستا و
لای من دوو بیستت گرت.
کتێبكت نووسی و بە دیاری هێنات بۆم:
چوار بیستت گرت.
هەرچی تان و پۆ و ڕایەڵ و بەندی بیر و مێشکە
هەرچی تاکخوازی و نەفسنزمی و خۆبەزلزانین و نەخوێندەوارییە
هەرچی بێ هیوایی و ملکەچی و هەرچی تۆ فەرمووی گەورەم:
هەمووت پچڕان
لە خۆت تاران و
هەمووت تووڕدان
تەواوی وانەکانت بوو بە بیست.
20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20-20
کوڕە شیرینەکەم
قوتابییە بزۆز و بیرمەندەکەم
قوتابییە زمانناسەکەم
چاوەکەم
هیواکەم
تەحسین گیان.
( به امید موفقیت و کسب مدارج بیشتر علمی، فکری، اخلاقی و انسانی؛ البته اگر چیزی برای تحصیلت مانده باشد.)
درۆیهکی پیرۆز...
برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 127