پاڕانەوە

ساخت وبلاگ

پاڕانەوە

دەترسم لەو ڕۆژانەی بە بێ تۆ تێپەڕن. بەوێنەی ئەو ساتانەی کە نەبیت. تۆ ببی هەموو شت هەیە: دەنگ هەیە، ڕەنگ هەیە. هەناسە هەیە.

کە تۆ ببی خۆشەویستی و ئەوین هەیە. ئەو خۆشەویستییەی کە مانا بە ژیان ئەبەخشێ. بەڵام بەڵام، هەیهات و هەی ڕۆ لە کاتێ کە نەبیت و دیار نەبیت.

ئەمە چییە کە من وڕاوەی دەکەم؟!!

بۆ ئەکرێ تۆ نەبیت و دیار نەبیت؟ هەرگیزای هەرگیز.

ئەوەی کە دەکرێ نەبێت و دیار نەبێت هەر منم.

خوایە!

من بە بێ تۆ لە دووپاتبوونە و چەن پاتبوونەوەی خۆم لە خۆمدا ماندووم و تاسەباری نیشتجێبوونی هەتاهەتایی تۆم لە نیشتمانی دڵمدا.

خوایە!

بە تەنیا جێم مەهێڵە، تەنانەت لە نەبوونیشمدا،. بیلێ ڕۆحم لە زەوی بدرێ، بۆ ئەوەی لە خەوی بێ تۆیی بەئاگا بێتەوە.

بیلێ ڕۆحم، ئەگەریش تاریک و ئەنگوستە چاو بوو، بە هیوای نوورێک بێت کە تۆ پێی ئەبەخشی، سەر لەنوێ هەستێتە سەر پێ و پڕ بە گەرووی هاوار بکات:

خوایە! سڵاو!

بێ تۆییم زۆر پێوە دیارە.

وەرگێڕانی دەقێکی فارسی بۆ بەڕێز «منجّمی»

سپاس بۆ تەواو چالاکییەکانتان

هۆژان

29 ی ڕێبەندانی 140229

درۆیه‌کی پیرۆز...
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 28 تاريخ : جمعه 4 اسفند 1402 ساعت: 19:39