تا مردن،
( بۆ کۆچی بێ وادەی فەرداد- قوتابییەکی بەئەخلاق و هونەرمەند)
بە پەڕوباڵێکی سووتاوەوە هاتووم
بە ڕۆحێکی ون و دڵێکی لەت لەتەوە هاتووم،
لە شەرمی هێمنیی ئەو باخچەیە نەبێت..
هاوار دەکەم تا ژەنیار بە ئاگا بێت و
دڵم تیمار کات.
هەزار ساڵی کە لێرە دەمینمەوە..
تا شێوەی مۆسیقا لە سەر ئەو بەردە هەڵکەنم
تا دڵم پڕپڕ بێت لە مۆسیقا......
دڵێک لە شووشە لە ئەزەلەوە بۆ وردبوون خوڵقاوە...
دەمەوێ هەرگیز نەڕۆمەوە
لەگەڵ گوڵەکانی ئیرە زەرد بم و لەگەڵیشیان
سەوز ببمەوە.
ل. 35-36
سی و پەنج و سی و شەش
لە کتێبی پێنجەمین کتێبی خودا، جەبار جەماڵ غەریب، کەرەج، مانگ،1391395.
درۆیهکی پیرۆز...برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 12