برای باباشیخ'>باباشیخ و از باباشیخ
محترم بودن نتیجۀ یک عمر لیاقت اندوختن است.
برای باباشیخ:
بە درێژایی پانزە ساڵ ژیان و وانەوتنەوە لە سەوڵاوا، دوو دووکان و دوو کەسایەتی بۆ من جێی پرسیار و ڕامان بوون.
یەکیان: پیرەمێردێکی بەتەمەن ژوور حەفتا ساڵ کە هەمیشە لە دوکانەکەی خەریکی کتێب خوێندنەوە و جەدوەل حەلکردن بوو. هەمیشە لە ناوەوەی دووکان بوو و هەرگیز نەمدەدی بێتە بەر دووکان و سەیری حەشامات بکات. باسی کتێب و نووسین بوو بە هەوێنی پێوەندییەکی قووڵ، لە شێوازی پێوەندی باوک و کوڕ.
دووهەمیان: پیاوێکی بە تەمەن و ژوور پەنجا ساڵ کە دووکانێکی بوو. ئەم شوێنە ببوو بە نووسینگە. ئەم دوو دووکانە لە نزیک یەک بوون و هەموو ڕۆژێک بۆ چەن خولەکێکیش ببوایە هەر دووکیانم ئەدی و قسە و باسمان دەکرد. پێوەندی لەگەڵ ئەم پیاوە لە چەشنی پێوەندی شاگرد و مامۆستا بوو. واتە من شاگرد و بەڕێزیان مامۆستا.
ئەم پێوەندییانە هەر بەردەوام بوو هەر دەهات و گەشەی دەکرد. سێکوچکەیەک درووست بوو. سێکوچکەیەک لە سرووشتی هەمیشە بەهەشتەکەی چەم شامیان.
ئەم دوو بەڕێزە پێوەندییەکی خۆش و باش و لە مێژینەیان بەیەکەوە بوو. ڕێزیان لە یەک دەگرت. هەردووکیان کانگای بیرەوەری بوون بە تایبەت بیرەوەری سەبارەت بە خەبات و تێکۆشان دژ بە چەوسێنەران.
سەرەتای نەورۆزی ئەمساڵ پیرەمێردەکە تەلەفۆنی کرد و وتی: بابەشێخ نەخۆشە و گەرەکمە بێم بۆ سنە و بەیەکەوە بچین بۆ دیداری و سەردانێکی بکەین. هەواڵی نەخۆشیی مامۆستا، زۆر ناخۆش و جێی داخ و پەژارە بوو. بەداخەوە و مخابن ئەجەل مۆڵەتی نەدا و ئەم دیدارە سەرینەگرت و بابەشێخ بەجێمانی هێشت.
باس لە کەسایەتی ڕۆشنبیری و چالاکییە ئەدەبی و سیاسییەکانی بە جێی خۆی و لە کاتی خۆی ئەبێ بە تێروتەسەلی باس بکرێ، بەڵام یەک شت لە کەسایەتی ئەم بەڕێزە بۆ من جێی سەرنج و بایەخ بوو. هەرچەند دەزانم هۆی بەرجەستەبوونی ئەم کردارە، پەروەردەبوون لە بنەماڵەیەکی ئایینی و ناسراوی سەوڵاوا بوو. ئەویش ئەوەبوو لە هەموو کەس ڕێزی دەگرت: بە پیر و بە گەنجەوە، بە دێهاتی و بە شارییەوە، بە خوێندەوار و نەخوێندەوارەوە، بە هەژار و دەوڵەمەندەوە. بە چاوی ڕێز و حورمەتەوە سەیری دەکردن. چونکوو خۆیشی بەڕێز بوو. بۆیە دەڵێم:
بەڕێز کتێبەکانت لامان یادگارن و هەر ئەمێنن.
بەڕێز لە ڕۆڵەکانت و دایکی بەڕێزیان سەرەخۆشیی دەکەم.
لە برا بەڕێزکانت و لە برازا خۆشەویستەکانت سەرەخۆشی دەکەم. بە تایبەت قوتابییە ئازیزەکەی خوێندنگەی (اسوە).
و لە کۆتایی پەنا دەبەمە بەر قاپیی دیوانەکەی حەزرەتی مەحوی:
بەس بکە ئەی ئەشکی خوێنینم، بە غەممازی تەلاش
ڕازی عیشق و دەردی دڵ خۆ هەرچی بوو کردووتە فاش
از باباشیخ حسینی
زبانشناسی کلید تفاهم بین المللی است. محور تعلیم و تربیت است و بحرانهای فرهنگی را فحص و مورد بررسی قرار میدهد در آموزش زبان مادری و زبانهای خارجه بهترین کمک را جهت بیان اندیشه و تفهیم پندار به انسان خواهد نمود.
پشت برگ کتاب هامشی بر دانش زبانشناسی
درۆیهکی پیرۆز...برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 21