مەرجەکانی درووستبوونی نەتەوە

ساخت وبلاگ

قۆناغی دووەمی دەرکەوتنی ئەم چەکەرەی نەتەوەیەتییە ئەوەیە کە ئەم کۆمەڵە خەڵکە، وەک بە خۆیانیان وتووە(کورد)، بە وڵاتەکەیشیان وتووە(کوردستان)و، بەمە لەوە دەرچوون کە تەنها کۆمەڵە خەڵکێ بن یەک زمانیان هەبێ و، بوون بە خاوەنی خاکێکی سنوور دیاریش. دیارە لە نێوانی ئەم دوو قۆناغەیشدا کە هەموو بە زمانێ دواون، داب و نەریت و خو و ڕەوشت و پێکهێنانی دەروونی یەکگرتوویشیان پێکهاتووە و بەم سییانە، سیان لە چوار مەرجەکەی نەتەوەیان، وەک لە سۆسیالیزمی زانستیدا دەستنیشان کراوە، تێدا هاتوونەتە دی و تەنها مەرجی چوارەم ماوە کە ئابووریی تێکەڵە و ئەویش بە بێ دەوڵەتی یەکگرتوو نابێ، بەڵام بە شێوەیەکی ئاوەلەمەیی(جنینی) بووە کە ئەوەتە بەشەکانی ئەم وڵاتە با لە ژێر دەسەڵاتی میرایەتیی دەرەبەگیی جیا جیا یا دەوڵەتی داگیرکەری بێگانەی جیا جیایشدا بووبن، نیمچە تێکەڵاوییەکی ئابووری یان بە زنجیرە لە نێوان پارچەکانیدا بووە. وەک بڵێن (ئا) لەگەڵ (ب)، (ب) لەگەڵ (ج)و (ج) لەگەڵ (د)و هەر وەها بەم جۆرە لە سەرەوە و لە خوارەوە و لە ڕاستەوە و لە چەپەوە.

دەرکەوتنی چەکەرەی نەتەوەیی بە بەکارهێنانی زمانی نەتەوەیی لە وتنی شیعر و لە نووسینی نامە و لە دانانی کتێبدا دەرئەکەوێ کە بەش بە حاڵی کورد لە پتر لە هەزار و دووسەد ساڵ لەمەو بەرەوە بۆ وتنی شیعری نووسراوەو دیارە پێشتریش بۆ وتنی شیعری فۆلکلۆریی سەر زارەکی سەری هەڵداوە، وەک لە شیعرە ئایینییەکانی(ئەهلی حەق)دا بەرچاومان ئەکەوێ، بەڵام بە هۆی موسوڵمان بوونیی کوردان و نەخوازەڵڵا لای شافیعی مەزەبەکانیان کە زۆرترینی کورد شافیعی مەزەبن، بە عەرەبی نووسین و، بە هۆی فەرمانڕەوایی دەوڵەتانی واوە لە کوردستاندا کە بە فارسی نووسیویانە، بە فارسی نووسین، تا درەنگانێ دەرفەتی بە کوردی نووسین نەڕەخساوە. بۆیە سەرەتای نووسینی پەخشانی کوردی، ئەوەندەی تا ئێستا بۆ ئێمە دەرکەوتبێ، ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەهەم.

لاپەڕەنای دوانزە و سیانزە

لە کتێبی لە پێناوی ڕاستی و کورد و خانیدا،

محەممەدی مەلا کەریم، هەولێر: ئاراس، 1999.

درۆیه‌کی پیرۆز...
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 12 تاريخ : پنجشنبه 30 فروردين 1403 ساعت: 18:01