پاڕانەوەدەترسم لەو ڕۆژانەی بە بێ تۆ تێپەڕن. بەوێنەی ئەو ساتانەی کە نەبیت. تۆ ببی هەموو شت هەیە: دەنگ هەیە، ڕەنگ هەیە. هەناسە هەیە.کە تۆ ببی خۆشەویستی و ئەوین هەیە. ئەو خۆشەویستییەی کە مانا بە ژیان ئەبەخشێ. بەڵام بەڵام، هەیهات و هەی ڕۆ لە کاتێ کە نەبیت و دیار نەبیت.ئەمە چییە کە من وڕاوەی دەکەم؟!!بۆ ئەکرێ تۆ نەبیت و دیار نەبیت؟ هەرگیزای هەرگیز.ئەوەی کە دەکرێ نەبێت و دیار نەبێت هەر منم.خوایە!من بە بێ تۆ لە دووپاتبوونە و چەن پاتبوونەوەی خۆم لە خۆمدا ماندووم و تاسەباری نیشتجێبوونی هەتاهەتایی تۆم لە نیشتمانی دڵمدا.خوایە!بە تەنیا جێم مەهێڵە، تەنانەت لە نەبوونیشمدا،. بیلێ ڕۆحم لە زەوی بدرێ، بۆ ئەوەی لە خەوی بێ تۆیی بەئاگا بێتەوە.بیلێ ڕۆحم، ئەگەریش تاریک و ئەنگوستە چاو بوو، بە هیوای نوورێک بێت کە تۆ پێی ئەبەخشی، سەر لەنوێ هەستێتە سەر پێ و پڕ بە گەرووی هاوار بکات:خوایە! سڵاو!بێ تۆییم زۆر پێوە دیارە. وەرگێڕانی دەقێکی فارسی بۆ بەڕێز «منجّمی»سپاس بۆ تەواو چالاکییەکانتانهۆژان29 ی ڕێبەندانی 140229 درۆیهکی پیرۆز...
ما را در سایت درۆیهکی پیرۆز دنبال می کنید
برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 35 تاريخ : جمعه 4 اسفند 1402 ساعت: 19:39